٢ ئازار ٢٠٢٠ - ٠٧:٥٩
سەرەخۆشیی عەلی لاریجانی بۆ کۆچی دوایی سیامەند ڕەحمان

سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی بە دەرکردنی پەیامێک کۆچی دوایی سیامەند ڕەحمانی سەرەخۆشی کرد.

دەقی پەیامەکەی عەلی لاریجانی لە خوارەوە هاتووە:

بە ناوی خودا

هەمووان بۆ لای ئەو دەڕۆنەوە

کۆچی دوایی ناوادەی پاڵەوانی خۆشەویستی خەڵک و رێکۆردداری جیهان لە بواری کێش هەڵگریی ، کەم ئەندامان سیامەند ڕەحمان بووە هۆی داخ و پەژارە.

ئەو پاڵەوانە سەرفرازە چەند ساڵ بە ورەی پۆڵایی خۆی بووە هۆی شانازی زۆر بۆ ئێران و بەردەوام لە ناو خەڵکدا جێی شانازی بوو.

ئەمن ویڕای سەرەخۆشی کۆچی دوایی ئەو پاڵەوانە نەتەوەییە بە تەواوی ئێران، کۆمەڵگای وەرزشی و بنەماڵەی بەڕێزیان، لە خودای گەورە بۆ کۆچ کردووە داوای بەخشین و بۆ بەجێماوەکانی داوای سەبر دەکەم.

عەلی لاریجانی

سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی